هەواڵ و چالاکی
بەهۆی کەمپینەکانی رێکخراوی WOLA بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندووتیژی خێزانی لە پاریزگای هەڵەبجە دەکریتەوە

دوای ئەوەی رێکخراوی هاریکاری یاسایی ژنان لەچوارچێوەی پڕۆژەی (چاودێری جێبەجێکردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندووتیژی خێزانی) کە بەهاوکاری ڕێکخراوی NED امریکی جێبەجێی دەکات، کەمپینێکی بۆ کردنەوەی بەرێوەبەرایەتییەکی تایبەت بە پارێزگای هەلەبجە ئەنجامدا.
بە بریاریکی رەسمی وەزارەتی ناوەخۆ بریاردرا کە
بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندووتیژی خێزانی/هەڵەبجە بکرێتەوەو رائد (بورهان احمد) وەکو بەڕێوەبەری ئەم بەرێوەبەرایەتییە دەست بەکاربێت.

ئەم کەمپینەی رێکخراوی هاریکاری یاسایی ژنان بە هاوبەشی لەگەڵ رێکخراوەکان و چالاکوانانی هەڵەبجە و خودی بورهان احمد و  لایەنەپەیوەندیدارەکانی تر بەجێبەجێکردنی یاساکە  ئەنجام درا.

بەناوی ڕێکخراوی WOLA پیرۆزبایی گەرم ئاراستەی رائد (بورهان احمد ) دەکەین، بە بۆنەی دەست بەکاربوونی وەکو بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندووتیژی خێزانی/هەڵەبجە، کەهەمیشە هاوکارێکی باشی ڕێکخراوەکان بووە و دڵسۆزانە کاریکردووە بۆ جێبەجێکردنی یاسای بەرەنگاربووەنەوەی توندووتیژی خێزانی.
هەروەها سوپاسی سەرجەم ئەو ڕێکخڕاوو،  کەسایەتی ولایەنانەی هەڵەبجە دەکەین کە هاوکاربوون لە کەمپینەکە و هاوکاربوون بۆ درووستکردنی فشار لەسەر لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ کردنەوەی ئەم بەڕێوەبەرایەتییە کەڕۆڵێکی گرنگی دەبێت لە پارێزگای هەلەبجە.

1272 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/11/2019 5:15:58 PM
Copyright. All Rights Reserved.
Top