هەواڵ و چالاکی
بەرێوەبەری WOLA بەشداری لە راهێنانێکی INTERNEWS دەکات

بەمەبەستی تیشک خستنە  سەر چۆنیەتی داکۆکیکردن لە مافەکانی ژنان، ڕێکخستنی چالاکی داکۆکیکردن، بنەماکان و ڕێگا دروستەکانی، رۆژانی ٤-٨/١/٢٠١٩ رێکخراوی  ئەنتەرنیوس  (Internews)ی ئەمریکی خولێکی راهێنانی  چوار رۆژەی بۆ چالاکوانانی ژنان و چالاکوانانی مەدەنی لە شاری هەولێر ئەنجامدا.

لەم راهێنانەدا بەڕێوەبەری ڕێکخراوی هارریکاری یاسایی ژنان  پارێزەر (شۆخان حمەرشید) بەشداری کرد  و لە بەشێکدا کە ئەزموونی کۆمەلێك کار لە کوردستان و لە لوبنان نیشاندرا، بەڕێوەبەری ڕێکخراو چەند نموونەیەکی کاری خستەڕوو.
لە کۆتا رۆژیشدا راوێژکاری یاسایی بەڕیوبەرایەتیەکانی بەرەنگاربوونەوەی توندەوتییژی، بابەتیکی یاسایی پێشکەش بە بەشداربوان کرد و لاوازی و کەمووکورتییە یاساییەکانی یاسایی ژمارە ٨ ی ساڵی 2011 بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی روونکردەوە..

1278 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/9/2019 8:27:28 PM
Copyright. All Rights Reserved.
Top