كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شی رێکخراوی WOLA و رێكخراوه‌كان لە پارێزگای هەڵەبجە
رۆژی یەکشەممە به‌روای 2017/10/15،رێكخراوی هاریكاری یاسایی ژنان (WOLA).له پارێزگای هه‌ڵەبجه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شی ئه‌نجامدا له‌گه‌ل رێكخراوه‌كان و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار، تایبه‌ت به جێبه‌جێكردنی یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندووتیژی خێزانی به‌مه‌به‌ستی ده‌ستنیشانكردنی كیشه‌وگرفته‌كانی به‌رده‌م جێبه‌جێكردنی یاساكه و ده‌ستنیشانكردنی چه‌ند میكانزمێك به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی كه‌مپینیك به ئامانجی دروستكردنی فشار له‌سه‌ر لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ دامه‌زراندن و كردنه‌وه‌ی به‌ڕێوەبەرایەتییەکی تایبەت بە جێبەجێکردنی یاساکە لە پارێزگای هەڵەبجە، کە نەبوونی کێشەیەکی زۆری بۆ جێبەجێکردنی یاساکە و کێشە خێزانییەکان و قوربانیانی توندوتیژی خێزانی درووست کردووە.
له‌كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا چه‌ند میكانزمیك دیاری كران كه كاریان له‌سه‌ر بكرێت به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی كه‌مپینه‌كه و دروستكردنی فشار له‌سه‌ر لایه‌نه په‌یوه‌ندی داره‌كان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته.
ئه‌م كوبوونه‌وه‌یه‌ش له چوارچیوه‌ی پرۆژه‌ی (چاودیری جیبه‌جیكردنی یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تووندوتیژی خیزانی )بوو كه ریكخراوی هاریكاری یاسایی ژنان به‌هاوكاری ریكخراوی NED ئەمریكی جێبه‌جێی ده‌كات.
|