لە ڕۆژی جیهانی خۆبەخشاندا رێکخراوی WOLA سوپاسنامە ئاراستەی خۆبەخشەکانی دەکات
بەبۆنەی رۆژی جیهانی خۆبەخشان ڕێکخراوی
WOLAسوپاسی تاک بە تاکی کارمەندە خۆبەخشەکانی ئەکات کە وەک هەمیشە هاوکار بوون لە
ڕاپەراندنی کار و چالاکییەکانی ڕێکخراو، هیوای بەردەوامی و سەرکەوتن بۆ هەمووان
دەخوازیت و بەو هیوایەیە کە کاری خۆبەخشی
ببێتە کلتور لە ناو کۆمەڵگەدا.
رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ یەکەمجار لە
ساڵی 1985 دا ڕۆژی 5 ی دیسەمبەری وەک ڕۆژی خۆبەخش دیاریکرد و ساڵانەش ئەم ڕۆژە لە
گشت جیهاندا یاد دەکرێتەوە.امانجی سەرەکی
لە دیاریکردنی ئەم ڕۆژە بۆ بەرزنرخاندنی کاری خۆبەخشی و سوپاسگوزاری کەسانی
خۆبەخشە و بەرزکردنەوەی ئاستی وشیاری کۆمەڵگەیە سەبارەت بە کاری خۆبەخشی و
بەشداریکردنە لە بنیاتنانی کۆمەڵگە.
|