هەواڵ و چالاکی
رێکخراوی WOLA بروانامەی بەشداریکردن بە قوتابیانی زانکۆی هەڵەبجە دەدات

لە چالاکیەکی هاوبەشی رێکخراوی هاریکاری یاسایی ژنان و به‌شی یاسای زانکۆی هەڵەبجە ، بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆ و سه‌رۆكی به‌شی یاساو و مامۆستایان و خوێندکارانی بەشی یاسا برِوانامەی بەشداریکردن بە خوێندکارانی کۆلیَژی یاساي زانکۆی هەڵەبجە بەخشرا.
بەشداربوون لە خولی هاوینەی ریَکخراوی هاریکاری یاسایی ژنان بەشداربوون کە  سالاَنە بۆ قوتابیانی بەشی یاسای زانکۆی هەڵەبجە دەیکاتەوە، بەمەبەستی راهینانی خویندکاران لەسەر کاروباری پارێزەرایەتی و هەلسوکەوتی  پاێزەر بە شێوازی (تیۆریی و پراکتیکی).
لە مەراسیمەکە دا هەریەک لە بەشی یاسا و نوێنەری خوێندکاران و بەرێوبەری رێکخراو وتاری خۆیان پێشکەش کردو جەختیان لەسەر بەردەوامی کاری هاوبەش کردەوە.

596 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/1/2018 10:22:28 PM
Copyright. All Rights Reserved.
Top