هەواڵ و چالاکی
رێکخراوی WOLA دوایین چالاکی لە خولی هاوینە ئەنجام دەدات

لەدرێژەی خولی هاوینەی رێکخراوی هاریکاری یاسایی ژنان بۆ خوێندکارانی کۆلێژی یاسای زانکۆی سلیمانی و زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی، بەرواری ١٧/٨/٢٠١٨ خوێندکارانی بەشداربوو سەردانی رێکخراوەکانی (DHRD، خانزاد)یان کرد.
سەردانەکە بەمەبەستی ئاشناکردنی خوێندکاران بە کاروباری رێکخراوەیی و رۆڵ و ئەرکی رێکخراوەیی بوو، لە هەمان کاتدا دروستکردنی هەلێک بوو بۆ خوێندکاران تاکو بتوانن لە داهاتوودا لەگەڵ رێکخراوەکان خزمەت بە کۆمەڵگە بکەن.
ئەم  چالاکیە دوایین چالاکی رێکخراوی هاریکاری یاسایی ژنان بوو لە چوارچێوەی خولی هاوینە بۆ خوێندکارانی بەشداربوو، بەم چالاکییە کۆتایی بەخولی ٢٠١٨ هات.
خولی هاوینە خولێکە  هەموو ساڵێک لە پشووی هاویندا رێکخراوی هاریکاری یاسایی ژنان   بەشێوەیەکی خۆبەخشانە بۆ خوێندکارانی بەشی یاسای زانکۆی سلێمانی و زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ئەنجامی دەدات کە تایبەتە بە راهێنانی خوێندکاران لەسەر کاروباری پارێزەرایەتی بەشێوەی نەزەری و پراکتیکی.

793 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/22/2018 7:42:39 PM
Copyright. All Rights Reserved.
Top