هەواڵ و چالاکی
سیمیناری یاسایی رێکخراوی WOLA بۆ خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی و زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی
لەدرێژەی چالاکییەکانی رێکخراوی هاریکاری یاسایی ژنان، بۆ خوێندکارانی کۆلیژی یاسای زانکۆی سلێمانی و زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی، رۆژی سێشەممە ١٤/٨/٢٠١٨  سیمینارێک دەربارەی (یاسای بەرەنگاربوونەوەی خێزان لە توندووتیژی) پێشکەش بە خوێدکارانی بەشداربووی خولەکە کرا.
سیمینارەکە لەلایەن بەرێوەبەری رێکخراوی WOLA  پارێزەر (شۆخان حمەرشید) وترایەوە.
ئەم خولە هەموو ساڵێک لە پشووی هاویندا رێکخراوی هاریکاری یاسایی ژنان   بەشێوەیەکی خۆبەخشانە بۆ خوێندکارانی بەشی یاسای زانکۆی سلێمانی و زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ئەنجامی دەدات کە تایبەتە بە راهێنانی خوێندکاران لەسەر کاروباری پارێزەرایەتی بەشێوەی نەزەری و پراکتیکی.

729 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/17/2018 7:51:55 PM
Copyright. All Rights Reserved.
Top