هەواڵ و چالاکی
سیمیناری یاسایی رێکخراوی WOLA بۆ خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی و زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی
لەدرێژەی چالاکییەکانی رێکخراوی هاریکاری یاسایی ژنان، بۆ خوێندکارانی کۆلیژی یاسای زانکۆی سلێمانی و زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی، رۆژی یەکشەممە ٧/٨/٢٠١٨  سیمینارێکی یاسایی  دەربارەی (یاسای دادبینی شارستانی و یاسای سەلماندن) پێشکەش بە خوێدکارانی بەشداربووی خولەکە کرا.
سیمینارەکە لەلایەن پارێزەری راوێژکار (ابوبکر حمەصديق) وترایەوە.
ئەم خولە هەموو ساڵێک لە پشووی هاویندا رێکخراوی هاریکاری یاسایی ژنان   بەشێوەیەکی خۆبەخشانە بۆ خوێندکارانی بەشی یاسای زانکۆی سلێمانی و زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ئەنجامی دەدات کە تایبەتە بە راهێنانی خوێندکاران لەسەر کاروباری پارێزەرایەتی بەشێوەی نەزەری و پراکتیکی.

998 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/17/2018 7:38:32 PM
Copyright. All Rights Reserved.
Top