هەواڵ و چالاکی
سیمیناری یاسایی رێکخراوی WOLA بۆ خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی و زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

لەدرێژەی چالاکییەکانی رێکخراوی هاریکاری یاسایی ژنان، بۆ خوێندکارانی کۆلیژی یاسای زانکۆی سلێمانی و زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی، رۆژی دووشەممە ٢٣/٧/٢٠١٨، پارێزەر و ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان (پەیمان عزالدين) سیمینارێکی دەربارەی (ياساي پارێزەرایەتی و ئەتەکێتی کاری پارێزەرایەتی) پێشکەش بە خوێدکارانی بەشداربووی خولەکە کرد.
ئەم خولە هەموو ساڵێک لە پشووی هاویندا رێکخراوی هاریکاری یاسایی ژنان   بەشێوەیەکی خۆبەخشانە بۆ خوێندکارانی بەشی یاسای زانکۆی سلێمانی و زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ئەنجامی دەدات کە تایبەتە بە راهێنانی خوێندکاران لەسەر کاروباری پارێزەرایەتی بەشێوەی نەزەری و پراکتیکی.

188 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/5/2018 12:36:05 PM
Copyright. All Rights Reserved.
Top