سیمیناری یاسایی رێکخراوی WOLA بۆ خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی و زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی
لەدرێژەی چالاکییەکانی رێکخراوی هاریکاری یاسایی ژنان، بۆ خوێندکارانی کۆلیژی یاسای زانکۆی سلێمانی و زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی، رۆژی دووشەممە ٢٣/٧/٢٠١٨، پارێزەری رێکخراو (اشواق نجيب) سیمینارێکی دەربارەی (القوانين و المحاكم جزائية) پێشکەش کرد.
ئەم خولە هەموو ساڵێک لە پشووی هاویندا رێکخراوی هاریکاری یاسایی ژنان بەشێوەیەکی خۆبەخشانە بۆ خوێندکارانی بەشی یاسای زانکۆی سلێمانی و زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ئەنجامی دەدات کە تایبەتە بە راهێنانی خوێندکاران لەسەر کاروباری پارێزەرایەتی بەشێوەی نەزەری و پراکتیکی.
|