خوێندکارانی بەشی یاسا سەردانی دادگای سلێمانی دەکەن
لەدرێژەی چالاکی خولی هاوینەی رێکخراوی هاریکاری یاسایی ژنان بۆ خوێندکارانی کۆلێژی یاسای زانکۆی سلیمانی و زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی، رۆژی پێنجشەممە ١٨/٧/٢٠١٨ خوێندکارانی بەشداربوو سەردانی دادگای سلێمانیان کرد، بەمەبەستی ئاشناکردنیان بە جۆری دادگاکان و شێوازی کارکردنیان
سەردانەکە بەسەرپەرشتی پارێزەری ریكخراو (پێشەنگ محمد) ئەنجام درا.
|