هەواڵ و چالاکی
سیمیناری یاسایی رێکخراوی WOLA بۆ خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی و زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی
لەدرێژەی ئەو زنجیرە چالاکییانەی کە رێکخراوی هاریکاری یاسایی ژنان، بۆ خوێندکارانی کۆلیژی یاسای زانکۆی سلێمانی و زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ئەنجامی دەدات، رۆژی دووشەممە ١٦/٧/٢٠١٨، پارێزەری رێکخراو گۆنا مجید سیمینارێکی دەربارەی (گرێبەستی هاوسەری و مارەیی، بەو شیوازەی لە یاسای باری کەسێتی باسکراوە و شێوازی ئەنجامدانی لەناو دادگاکاندا).
ئەم خولە هەموو ساڵێک لە پشووی هاویندا رێکخراوی هاریکاری یاسایی ژنان   بەشێوەیەکی خۆبەخشانە بۆ خوێندکارانی بەشی یاسای زانکۆی سلێمانی و زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ئەنجامی دەدات کە تایبەتە بە راهێنانی خوێندکاران لەسەر کاروباری پارێزەرایەتی.

262 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/21/2018 10:25:01 AM
Copyright. All Rights Reserved.
Top